The First Season Flashcards
زۆر خەونی لەمێژینەی کۆمەڵەکانی مرۆڤایەتی بووە و ئیسلامیش بایەخێکی زۆری پێداوە؟
دادپەروەری و ڕزگاربوون لەزۆڵم
بنەڕەتتەرین و باڵاترین بەهای ئیسلامە؟
دادپەروەری
لە قورئان و فەرموودەدا بەجۆرەها شێوە جەختی لێکراوەتەوە و بانگەشە لەباوەڕداران دەکرێت بۆدەستگرتن بەم بەها مەزنە و پیادەکردنی لەژیانی تاکەکەسی و کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووری و نێونەتەوەییدا؟
دادپەروەری
(إعطاء كل ذي حق حقه) پێناسەیە بۆ؟
دادپەروەری
(إعطاء كل ذي حق حقه) واتە؟
هەموو خاوەن مافێ مافی خۆی پێبدرێت
ئەو دۆخەیە کەمرۆڤەکان هەست ناکەن ستەمیان لێدەکرێت و لەمافەکانیان بێبەش دەکرێن؟
دادپەروەری
ئیسلام بایەخێکی یەکجار زۆری پێداوە بەجۆرێک لەڕوانگەی ئیسلامەوە مەبەست لە ڕەوانەکردن و ناردنی سەرجەم پێغەمبەران و کتێبە ئاسمانییەکان بەدرێژایی مێژووی مرۆڤایەتی لەلایەن خوداوە بۆ مرۆڤ و سەر زەوی، بۆچەسپاندنی پایەکانی بووە و مرۆڤەکان بتوانن لەنێو خۆیاندا بەرپای بکەن؟
دادپەروەری
( لَقَدْ أَرْسَلْنَا رُسُلَنَا بِالْبَيِّنَاتِ وَأَنزَلنَا مَعَهُمُ الْكِتَابَ وَالْمِيزَانَ لِيَقُومَ النَّاسُ بِالْقِسْطِ ) بەڵگەیە بۆ ؟
دادپەروەری
( عدل ساعة خير من عبادة ستين سنة ) واتە؟
دادپەروەری ساتێک لە ٦٠ ساڵ خودا پەرست باشترە
دەستگرتن بە………و هەوڵدان بۆ پیادەکردنی و بانگەشە بۆ کردنی کارێکی ئارەزوومەندانە نیە بەڵکۆ ئەرکێکی خوداییە چونکە خودای گەورە فەرمانی پێدەکات و دەبێت باوەڕداریش فەرمانی پێبکات؟
دادپەروەری
نابێت هیچ شتێک و هیچ بارودۆخێک وا لەمرۆڤ بکات ئەم ئەرکەی سەرشانی فەرامۆش بکات؟
داپەروەری
لەئیسلامدا تەنها تایبەت بە بوارێکی دیاریکراوی ژیان نییە بەڵکۆ هەمووکایە و بوارەکانی ژیان بەگشتی و ساتەکانی ژیانی تاکە کەس دەگرێتەوە؟
دادپەروەری
دادپەروەری لە بواری ……. پێویستە ڕەنگبداتەوە؟
سیاسی و دادوەری و ئابووری و کۆمەڵایەتی
دادپەروەری …. یەکێک لەگرنگترین جۆرەکانی دادپەروەرییە و ئیسلامیش فەرمانی پێکردووە؟
سیاسی
ئەم دادپەروەرییە هەموو بوارەکان دەگرێتەوە لەڕوانگەی ئیسلامەوە فەرمانڕەواکان بەگوێرەی ڕێکەوتنێک و لەڕێگای هەڵبژاردنەوە دەسەڵات وەردەگرن؟
دادپەروەری سیاسی
پیادەکردنی ئەمە ڕێزگرتنە لەماف و ئازادی و ئامانجی دەسەڵات لە ڕوانگەی ئیسلامەوە بەپلەی یەکەم چەسپاندنی دادپەروەرییە ئینجا ئەرکەکانی تر؟
دادپەروەری
(خودا یارمەتی فەرمانڕەوایەتیەکی دادپەروەر دەدات باخودا نەناسیش بێت، بەڵام یارمەتی فەرمانڕەوایەکی ستەمکار نادات با موسڵمانیش بێت) ئەم قسەیە هی کێیە؟
ابن تەیمیە
گەیشتن بەدەسەڵاتدا لەئیسلامدا لەڕێگەی؟
هەڵبژاردن
( وَلَا تَأْكُلُوا أَمْوَالَكُم بَيْنَكُم بِالْبَاطِلِ ) ئەم ئایەتە دەربارەی دادپەروەری؟
ئابووریە
( خودا ئەوەندەی بەسەر دەوڵەمەندەکانەوە کردووە بەئەرک کە هیچ کەسێک هەژار نەمێنێت ) ئەم ووتەیە؟
محمد (صلى الله عليه وسلم)
پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەفەرمووێت: (( خودا ئەوەندەی بەسەر دەوڵەمەندەکانەوە کردووە بەئەرک کە هیچ کەسێک هەژار نەمێنێت )) ئەم فەرموودەیە بەڵگە لەسەر؟
بواری ئابووری
(لەپاڵ هەموو ماڵێکی بەناحەق کۆکراوەدا کۆمەڵێ مافی بەناحەق خورا و هەن) ئەم وتەیە هی کێیە؟
عەلی کوڕی ئەبی تالیب
(لەپاڵ هەموو ماڵێکی بەناحەق کۆکراوەدا کۆمەڵێ مافی بەناحەق خورا و هەن) بەڵگەیە لەسەر؟
بواری ئابووری
بۆ ئەوەی دادپەروەری بێتەدێ دەبێت؟
هاوڵاتیان لەبەردەم یاسادا یەکسان بن، دادگا سەربەخۆ بێت، دادپەروەر باڵادەست بێت
یەکێک لەمەرجەکانی دادگا دەبێت ؟
سەربەخۆبێت
یەکێک لەمانە بەتاوانە گەورەکان دەژمێردرێت؟
شایەتی دان بەناحەق
١- کەس بەهۆی تاوانی کەسی دیکە سزا نادرێت.
٢- زۆرلێکردن لە وەرگرتنی دانپیاندا قەدەغەیە.
٣- بێلایەنی و سەربەخۆیی دادگا.
٤- یەکسانی لەبەردەم دادگا.
لەدەستە بەریەکانی ئیسلام بۆ هێنانەدی دادپەروەری
لەو زەمانەتانەی ئیسلام جەختیان لەسەر دەکاتەوە یەکسانیە لەبەردەم؟
یاسا
ئەرکی بنەڕەتی دادگا و داودوەر……دادوەرییە؟
چەسپاندنی
زۆرلێکردن لەوەرگرتن لەدانپیانی تاواندا؟
قەدەغەیە
بۆ دڵنیایی دادپەروەری لەئیسلامدا: کەس بەهۆی تاوانی…..سزا نادرێت؟
کەسی دیکە
لەگرنگترین بەها ئیسلامییەکانە و پەیوەستە بەمافی جیاوازبوون و بەشداری سیاسی و کۆمەڵایەتی؟
ڕاوێژ
مافێکە لەقورئان و سوننەتەوە سەرچاوەی گرتووە و بڕیاریان لێداوە؟
ڕاوێژ